بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەدنان ئەبوحەسەنە ڕایگەیاند کە سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە 300 هەزار کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە مەترسییەکی زۆریان بە هۆی برسێتییەوە لە سەرە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی ئۆنڕوا ڕایگەیاند کە دانیشتووانی کەرتی غەززە بە هۆی برسێتی و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە گیان لە دەست دەدەن.
ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان گوشاری پێویست لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دابنێت./.