بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئۆنڕوا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە کە بۆ دابینکردنی کەمترین پێداویستی دانیشتووانی غەززە، ڕۆژانە پێویست بە 600 بارهەڵگر هاوکاری مرۆڤدۆستانە دەبێت.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕاگرتنی زیاتربوونی کارەساتی مرۆیی لە غەززە، هیچ ڕێگایەک بەدەر لە گەیاندن و بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکان نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە دانیشتووانی غەززە چیتر ناتوانن لە چاوەڕوانی گەیشتنی هاوکارییەکاندا بن./.