بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی دیوانی سوڵتانیی عۆماندا هاتووە کە دکتۆر مەسعود پزیشکیان سێ شەممەی ئەم هەفتەیە بە سەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە مەسقەت و ئامانج لە سەردانەکەشی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە.
لەو سەردانەدا بەدەر لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گرنگترین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکرێت.
سەردانەکەی پزیشکیان بۆ عۆمان لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پێنج گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگێڕیی ئەم وڵاتە لە مەسقەت و ڕۆما بەڕێوەچووە./.