بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرزانە سادق لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە گەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە کۆبووە و سەبارەت بە پتەوکردنی هاوکارییەکان لە بواری گواستنەوە، وتووێژ و بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاند کە وەزیرە ئێرانییەکە بۆ ئاگاداربوون لە پرۆژەی هێڵی ئاسنی بەسرە – شەلەمچە، سەردانی ئەم پارێزگایەی کردووە.
پرۆژەی دەروازەی سنوریی شەلەمچە لە ڕووبەرێکی 600 دۆنمیدا جێبەجێ دەکرێت و بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گواستنەوەی گەشتیاران و زیارەتکارانە و بە یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییەکانی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق دادەنرێت.
فەرزانە سادق وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران ڕۆژی یەک شەممە گەیشتە بەغدا و لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆ و ڕەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووە./.