بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی فەڵەستینیی نزیک لە بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەم بزوتنەوەیە پێشنیاری ستیو ڤیتکاف نێردەی ئەمریکای بۆ ئاگربەستی غەززە قبووڵ کردووە.
پێشنیارەکەی ئەمریکا ئەوەیە کە لە بەرامبەر ئاگربەستی 60 ڕۆژە، حەماس 10 دیلی زایۆنیست ئازاد بکات.
چەندین میدیای فەڵەستینی ڕایانگەیاندووە کە حەماس ڕەزامەندیی لە سەر پێشنیارەکەی ڤیتکاف بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە کەرتی غەززە دەربڕیوە.
وردەکاری ڕێکەوتنەکەی حەماس و ئەمریکا بۆ ئاگربەستی غەززە بەم شێوازەیە:
ئام ئاگربەستە 60 ڕۆژەیە و ئازادیی 10 دیلی زایۆنیست و ئاڵوگۆڕی تەرمی دیلە زایۆنیستەکان لە گەڵ دیلە فەڵەستینییەکان لەخۆدەگرێت.
5 دیلی زایۆنیست لە ڕۆژی یەکەمدا ئازاد دەکرێن و 5 ی دیکە لە کۆتا ڕۆژی ئاگربەست، واتە لە ڕۆژی شەستەمدا ئازاد دەکرێن.
بە پێی ڕێکەوتنەکە، ترەمپ ئەوە دەستەبەر دەکات لە لە ماوەی 60 ڕۆژدا ئاگربەست بکرێت و ڕژێمی زایۆنیستی بە پێی ڕێکەوتنی کانوونی دووەم پاشەکشە بکات.
هەروەها لە دەقی ئەم ڕێکەوتنەدا، پلانێک بۆ بەردەوامی ئاگربەست لە پاش 60 ڕۆژەکە ئامادە کراوە کە نێوەندگێڕەکان جێبەجێکردنی دەستەبەر دەکەن./.