بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سەلاح یاریزانی میسری لیڤەرپول لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وەرزشییەکانی میسر وردەکاریی نوێی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپول و وتووێژەکانی لەگەڵ بەڕێوبەرانی خولی سعوودیە ئاشکرا کرد. وتیشی ئەگەر لەگەڵ لیڤەرپول نەگەیشتبایە بە ڕێکەوتن ئەوا ئەگەری ڕۆیشتن و پەیوەندی کردنی بە یەکێک لە یانەکانی سعوودیە هەبوو.
سەلاح سەبارەت بە دانوستانەکانی لەگەڵ بەڕێوەرانی خولی سعوودیە پێش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپول ڕایگەیاند: دەرفەتێکی باش بۆ من بوو. ئەگەر لەگەڵ لیڤەرپول نوێم نەکردبایە ئەوا ئەگەری چوونم بۆ ئەوێ هەبوو. پەیوەندیم لەگەڵ بەڕێوەرانی خولی سعوودیە زۆر باشە، زۆر قسەمان کرد و دانوستانەکان بۆ گواستنەوەم تەواو جیدی بوون./.