بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتووێژ لەسەر ئامادەبوونی مێسی لە یەکێک لە یانانەکانی خولی بەریتانیا هەمیشە زۆر گەرم بووە و زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە ئەو بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ناسراوە و توانای ئەوەی هەیە لەم خولەدا بدرەوشێتەوە. ئەم یاریزانە هەرگیز بە تەواوی کۆتایی بەم کێشە بەردەوامە نەهێناوە سەبارەت بە ئامادەبوونی لە تۆپی پێی بەریتانیادا.
مێسی کە ئێستا بۆ ئینتەر میامی له خولی ئەمەریکا یاری دەکات لەم هاوینەدا تەمەنی دەبێتە 38 ساڵ. هیچ نیشانەیەکی لاوازی لە ئاستەکەیدا بەدی ناکرێت و پێدەچێت زۆر دوور بێت لە ماڵئاوایی کردن، بەڵام چانسی یاریکردنی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پریمەرلیگی بەریتانیای ڕۆژ بە ڕۆژ لە کەمبوونەوەدایە. ڕۆناڵدۆ لە دوو کاتی جیاوازدا یاری بۆ مانچستەر یۆنایتد کردووە./