بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێدوانەکانی ڕۆناڵدۆ کاتێک بڵاوکرایەوە کە شەوی دووشەممە یانەی نەسر لە دوایین یارییدا لە وەرزی خولی سعوودیە بە ئەنجامی 2-3 بەرامبەر فەتح دۆڕا و هەلی گەیشتن بە خولی ئاسیای لەدەستدا. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە رۆناڵدۆ لە خولەکی 42 گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد و بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی له بەشی یانەیی گەیاندە 800 گۆڵ. ئامارێک کە ئەو بە تەنیا لە لوتکەی مێژووی تۆپی پێی یانەکانی جیهاندا دادەنێت.
لەپاڵ ئەم شکستەی تیپەکەدا، ڕۆناڵدۆ لەم دواییانەدا کەوتووەتە ژێر چاودێری میدیاکان. خۆی دوای دۆڕاندنەکە لە ئینستاگرام نووسیویەتی: ئەم وەرزە کۆتایی هاتووە. بەڵام چیرۆکەکە؟ هێشتا دەنووسرێت. سوپاس بۆ هەمووتان.
ئەم پەیامە وای لە زۆر کەس کرد کە وا بیربکەنەوە کە ڕۆناڵدۆ یانەی نەسری سعوودیە جێدەهێڵێت و ڕەنگە بچێتە ڕیزی تیپێک کە لە جامی جیهانی یانەکانەوە بەشداری دەکات. لە کۆتاییدا، پەیامە کورت و مانادارەکەی ڕۆناڵدۆ لەوانەیە سەرەتای بەشێکی نوێ بێت لە چیرۆکە بەناوبانگەکەی. وەرزێک کە لەوانەیە بیگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغێکی جیهانی و شکۆدار، وەک جامی جیهانی یانەکان یان تەنانەت گەڕانەوە بۆ تۆپی پێی ئەورووپا./.