بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێمباپێ لە هاوینی 2024 پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە کرد و درێسی ژمارە 9ی لەبەرکرد، کە پێشتر لەبەر کەریم بنزیما بوو و هاوینی پێشوو لە ڕیال مەدرید جیابووەوە. ئێمباپێ لە یەکەم وەرزی ئامادەبوونیدا لە تۆپی پێی ئیسپانیا 43 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکرد و بەم ئەنجامەش پێڵاوی زێڕینی لالیگا و هەروەها پێڵاوی زێڕینی ئەوروپای بردەوە.
ئێستا ڕاپۆرتی جیاواز هەیە کە لەوانەیە ئەم یاریزانە لە وەرزی 2026-2025 بە ژمارەی درێسی نوێوە بچێتە نێو یاریگا. ئێمباپێ دەرفەتی ئەوەی هەیە دوای رۆیشتنی لوکا مۆدریچ درێسی ژمارە 10ی ڕیال مەدرید لەبەر بکات و بەڕێوبەرانی یانەکەش ئەم بژاردەیەی پێداوە بەڵام هێشتا ڕوون نییه بڕیاری کۆتایی ئەم یاریزانه سەبارەت بەم بابەتە چی دەبێت./.