بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهود ئۆلمێرت لە نووسینێکدا کە ڕۆژنامەی هائارێتس بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتی دامەزرانەوە تا ئێستا وەها شەڕێکی نەبینیوە و ئەو تاقمە تاوانبارەی لە لایەن نتانیاهۆوە سەرکردایەتی دەکرێت، داهێنانێکیان لەم ڕووەوە لە مێژووی ئیسرائیلدا درووستکردووە.
ناوبراو شەڕی غەززەی بە شەڕێک ناو برد کە پاڵنەرێکی سیاسیی دیاریکراوی هەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئامانجە ڕەواکانی شەڕەوە نییە و دەرەنجامی ڕاستەوخۆی شەڕەکەش گۆڕینی غەززە بە ناوچەیەکی کارەساتبار بووە.
ئۆلمێرت سەرەڕای ڕەخنەی توندی لە بنیامین نتانیاهۆ، ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە تاوانی شەڕی نەکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەبوو شەڕی غەززە لە سەرەتای ساڵی 2014 کۆتایی پێبهاتبا، بەڵام بە بێ هیچ پاساوێک و بە بێ ئامانجێکی ڕوون و بە بێ تێڕوانینی سیاسی بۆ داهاتووی غەززە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، بەردەوام بوو./.