بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان لە شاری مەسقەت (27 ی ئایاری 2025) 18 ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەر دوو وڵات واژۆ کرا.
ئەم ڕێکەوتنانە لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات واژۆ کراون بە ئامانجی بەدامەزراوەییکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی یاسایی، ئابوری، سیاسی، کەلتوری، پەروەردەیی، تەندرووستی، بەرگری، میدیا، تەکنەلۆژیا، وزە و کانگاکان./.