بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وتی کە دانوستانی زۆر باشمان لە گەڵ ئێران هەیە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا سەبارەت بە ئێران و غەززە هەنگاوی زۆر باشی ناوە و سەبارەت بە ئێران هۆشداریم بە نتانیاهۆ داوە.
ترەمپ وتی: ئەوەم بە نتانیاهۆ ڕاگەیاندووە کە هیچ هەنگاوێک لە دژی ئێران گونجاو نییە و ئەم دۆخە ڕەنگە بگۆڕدرێت، لە بەر ئەوەی کە دانوستانی زۆر باشمان لە گەڵ ئێران هەیە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: پێم وایە کە ئێران هەوڵی ڕێکەوتن دەدات و دەتوانین لە هەفتەکانی داهاتوو بگەینە ڕێکەوتن./.