بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕیال مەدرید بە نرخی 6.278 ملیار یۆرۆ، بۆ دووەم ساڵ لە لووتکەی ڕێزبەندی بەنرخترین یانەکانی جیهانە. ڕیال مەدرید سەرەڕای ئەوەی لە یاریگادا ئاستێکی باشی نەبوو بەڵام لە بواری دارایی و بەڕێوەبردندا بێ هاوتایە. ئەم یانەیە لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بەهای خۆی دوو هێندە کردووە و بە داهاتی 1.065 ملیار یۆرۆ لەپێشەوەی یانەکانی دیکەدایە. جگە لەوەش تاکە یانەیە کە لە 10 ساڵی ڕابردوودا داهاتێکی زۆری بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا زۆربەی یانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی زیانی پێکهاتەیی دەبنەوە./.