بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ جۆردی ئەلبا له خولەکی 30ی یاری یانەکەی بەرامبەر مۆنتریال به هۆی کێشەی لە ماسولکەکانیوه یاریگای جێهێشت. لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە بردنەوەی ئینتەر میامی بە ئەنجامی 4-2 بەرامبەر مۆنتریال.
سەرەڕای ئەم بردنەوەیە، ئینتەر میامی بە نیگەرانییەوە یاریەکەی تەواو کرد بەهۆی پێکان جۆردی ئەلبا. ئەمە لە کاتێکدا ڕوویدا کە تەنیا دوو هەفتە ماوە بۆ دەستپێکردنی جامی جیهانی یانەکان. جۆردی ئەلبا بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئینتەر میامی دادەنرێت و دەبێت بزانین پشکنینە پزیشکییەکان چی دەردەخەن./.