بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیار بوو گرێبەستی ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپول لە وەرزی 2024-2025 کۆتایی پێبێت و ئەم یاریزانە بڕیاریدا کۆتایی بە ئامادەبوونی درێژخایەنی خۆی لە یانەکە بهێنێت و ڕووبەڕووی وەرزێکی نوێ ببێتەوە لە دەرەوەی بەریتانیا. بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیال مەدرید ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دانوستانیان لەگەڵ بریکاری ئەم یاریزانە دەستپێکردووە و گەیشتوونەتە ڕێکەوتن. بەم شێوەیە ئەم ئەستێرە بەریتانیە وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە کرد.
لە بەیاننامەی فەرمی یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بەم هەواڵە ڕاگەێندراوە: یانەی ڕیال مەدرید و لیڤەرپول گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێک کە بە پێی ئەوە ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بۆ شەش وەرزی داهاتوو لە 1 ی حوزەیرانی 2025 تا 30 حوزەیرانی 2031 لە یانەکەمان ئامادە دەبێت. ئەم بەرگریکارە بەریتانییە تەمەن 26 ساڵە دوای بردنەوەی چەندین نازناوی گرنگ لەگەڵ لیڤەرپول پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدرید کردووە: یەک چامپیۆنزلیگ، یەک جامی جیهانی یانەکان، یەک جامی سوپەری ئەوروپا، دوو پرێمەرلیگی بەریتانیا، دوو جامی یەکێتی، جامی سوپەری بەریتانیا./.