بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی قایێدی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لەلایەن هاندەرانی تۆپی پێی ئیماراتەوە وەک باشترین یاریزانی وەرزی خولی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و بەرزترین خاڵی بەدەستهێنا. قایێدی بەتەنیا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە تۆمارکردنی 26 گۆڵ و بووە هۆی ئەوەی وەک باشترین یاریزانی وەرزی خولی ئیمارات هەڵبژێردرێت.
ئەم هێرشبەره ئێرانییه له ماوەی 3 هەفتەی ڕابردوودا دوو جار خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولی ئیماراتی بەدەستهێناوە. کەناڵی تەلەفزیۆنی وەرزشی ئیماراتی ڕایگەیاندووە کە مێهدی قایێدی نەک تەنیا گۆڵکارێکی بەتوانا بوو بەڵکو کاپتنێکی تەواویش بۆ یانەی کەلبا بوو. لەبەر ئەم هۆیە، نازناوی باشترین یاریزانی وەرزەکە بۆی دەگونجێت./.