بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی که به سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو له بواری گۆڕانکاری وەرزشی تۆپی پێ ناسراوه ڕایگەیاند: لیۆنێل مێسی لە دانوستانێکی جیدی دایە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ خولی سعوودیە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کام یانە لەو وڵاتە باشترین چانسی هەیە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینە.
گرێبەستی مێسی لەگەڵ ئینتەر میامی لە کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی دێت، بەڵام میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە کەرتی وەبەرهێنانی سعوودیە تەرکیز لەسەر ڕاکێشانی ئەو یاریزانە دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە هاوینی داهاتوودا لە یەکێک لە یانەکانی سعوودیە یاری بکات. مێسی لە 46 یاریدا بۆ ئینتەر میامی 46 گۆڵ و 27 ئەسیستی گۆڵیشی تۆمارکردووە./.