بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیواکانی شەهید محەممەد زەیف لە چوارچێوەی وەفاداری بۆ خوێنی پاکی شەهیدان و درێژەدان بە ڕێگای خۆڕاگری، بوونی خۆیان لە فەڵەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.
ئەو گرووپە چەکدارییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ” لە چوارچێوەی دڵسۆزی بۆ خوێنی پاکی شەهیدان و درێژەدان بە ڕێگای خۆڕاگری، دامەزراندنی لیواکانی شەهید محەممەد زەیف لە فەڵەستینی داگیرکراو ڕادەگەێنین “.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” ئێمە نەوەیەکین کە لە ژێر بۆردوماندا لەدایکبووین و بە دەنگی چەک گەورە بووین و ژیانێکی زەلیلی قبوڵ ناکەین، یان ژیانێک کە دۆستێک دڵخۆش بکات یان مردنێک کە دوژمنێک توڕە بکات “.
بەیاننامەکە دەڵێت ” ئێمە بە دوژمنی زایۆنیستی دەڵێین دەبینە شمشێر لە سەر هێزەکانی ئێوە، لە هەر شوێنێک سەیر بکەیت ئێمە دەبینیت، ئێمە بە هەموو ئامرازەکانی بەردەست شەڕتان دەکەین، ئێمە تیرۆر دەخەینە دڵتان و لە خاکەکەمان دەرتان دەکەین “.
ڕاشیگەیاندووە کە ” لیواکانی شەهید محەممەد زەیف حیزب و ڕێکخراو نییە. بەڵکوو بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی و ئازادە کە لە هەموو کوچە و کۆڵانێک و لە هەموو کەمپێکدا لە چاوەڕوانی دوژمندایە. ئێمە هاوارێکین لە ژێر داروپەردووەوە، ئێمە لە غەززەوە تا کەرتی خۆرئاوا تا قودس و فەڵەستینی داگیرکراو یەکگرتووین. لەمەودوا ئیتر بێدەنگ نابین، سەنگەر شایەتحاڵی ئێمەیە، یان جیهاد یان شەهیدبوون “.
شەهید محەممەد زەیف، کە ناوی ڕاستەقینەی محەممەد دەیاب ئیبراهیم ئەلمسری و نازناوی ئەبو خالید بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە کەمپی خان یونس لە باشوری غەززە لە دایکبوو. ناوبراو فەرماندەی گشتی لیواکانی قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس بووە کە لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە لە گەڵ ژمارەیەک فەرماندەی دیکەی ئەو لیوایانە شەهید بووە./.