بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو پاریس سانجێرمان دوای 14 ساڵ وەبەرهێنانی قەتەر گرنگترین ئامانجی خۆی بەدەستهێنا کە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بوو و ئەمەش بەبێ تێڕوانینی ناسر خەلیفی نەدەبوو. لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا، ناسر خەلیفی یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکان و چالاکترین و کاریگەرترین کەسایەتییەکانی وەرزشی جیهانی، بەتایبەت لە ئەوروپا و لە فەرەنسا.
لە ساڵی 2011 ەوە ناسر خەلیفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان بووە و دوای ئەوەی وەک سەرۆکی کۆمپانیای وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەر دەستنیشانکرا و ئەم یانە فەرەنسییەی کڕی ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە. هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری خولی تۆپی پێی فەڕەنسایە. لە نیسانی 2021ەوە، سەرۆکی یەکێتی یانەکانی ئەوروپایە و نوێنەرایەتی زیاتر لە 500 یانەی تۆپی پێی پیشەگەر لە سەرانسەری جیهاندا دەکات./.