بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئازاری گەدە یەکێکە لە نەخۆشییەکانی هەرس و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس. ئازاری گەدە دەکرێ بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراک یان هەستیاری بە هەندێک خوراک بێت. هەروەها پێویستە لەبەرچاو بگیرێت کە ئەم نەخۆشییە ڕەنگە بەهۆی کێشەیەکی سادە بێت یان لە دۆخێکی مەترسیدارەوە سەرچاوە بگرێت.
خوراک و خواردنەوە قەدەغەکراوەکان بە پێی هۆکارە باوەکانی ئازاری گەدە بریتین لە:
1- خوراکی پڕ لە خوێ
2- شیرەمەنی پڕ چەوری
3- خواردنەوە غازییەکان
4- خوراکی چەور و برژاو
5- خوراکی توون و پڕ لە بەهارات
6- پاقلەمەنی وەک فاسۆلیا و نۆک و نیسک./.