بە پیی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەیرکردنی ئەم تاڤگەیە ئارامی بۆ جەستە و ڕۆحت دەهێنێت. هەوای پاک و دەنگی ئاو و هەوای فێنک و دیمەنە نایابەکانی دەوروبەری تاڤگەکە هەموویان پێکەوە کۆدەبنەوە و یادەوەرییەکی لەبیرنەکراوت بۆ درووست دەکەن.
تاڤگەی ئاوی سپی دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی لوڕستان و لە بناری چیای زاگرۆس و لە تەنیشت چیای قاڵی کووە لە زەلقی و بۆ گەیشتن پێی پێویستە سەرەتا بچیتە عەلیگودەرز.
ئاوی تاڤگەی ئاوی سپی، لە تونێلێکەوە لە دڵی شاخێکی بەردینەوە دەردەچێت و بەرەو خوارەوەی شاخەکە دەڕژێت. پاشان دەگاتە ڕووباری ڕوودبار لە لوڕستان و پاشان دەڕژێتە ناو دێز. یەکێک لە ئاوە کانزاییە تەندرووستەکانی لوڕستان ئەو ئاوەیە کە لە تاڤگەی ئاوی سپیدا دەڕژێت.
لەوانەیە بۆتان سرنج ڕاکێش بێت کە بۆچی ئەم تاڤگەیە ناوی بووکی لێنراوە؟
باشە تەنیا سەیری وێنەکانی ئەم تاڤگە سەرسوڕهێنەرە بکەن. ئەو ئاوەی لە سەرەوە بۆ خوارەوە دێت بە بەردەکاندا دەدات و دیمەنێک درووست دەکات کە وا دەکات وا بیر بکەیتەوە کە تاڤگەکە تۆڕێکی سپییە لەسەر شاخەکە.
بەرزی تاڤگەکە ٧٠ مەتر و پانی تاجەکەی دەگاتە نزیکەی ٨ مەتر لە وەرزی بەرزی ئاودا. ئاوی تاڤگەکەلە کاتی هاتنە خوارەوە لە گەڵ هەوادا تێکەڵاو دەبێت و کاتێک بەر بەردەکان دەکەوێت بڵقێکی سپی درووست دەکات. ئەم بڵقە سپییانە هۆکاری سەرەکی دەرکەوتنی سپیبوونی تاڤگەکەن، هەر بۆیە تاڤگەکە بە ناوی ” ئاوی سپی “، ” ئەو ئەسبید “، ” تاڤگەی سپی ” و ” تاڤگەی ئاوی سپی ” ناودەبرێت.
ناوچەی دەوروبەری تاڤگەکە بە ” دۆڵی تاریک ” ناسراوە. ئەم ناوچەیە گۆڕانکاری جیۆلۆجی زۆری بەسەردا هاتووە و بە هۆی ڕۆیشتنی ڕووبارەکان لە دۆڵی دامێنی گردەکاندا تووشی وەرینی زۆر بووە.
تاڤگەی ئاوی سپی بە هۆی چالاکیی جیۆلۆجی و وەرینی ئاو لە ماوەی چەند هەزار ساڵێکدا لە دۆڵی تاریکدا درووست بووە./.