بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم ڕۆژانەدا، هەمووان سەرقاڵی مۆبایلەکانیانن. بەتایبەتی گەنجان هەموو کاتەکانیان بە گوێگرتن لە مۆسیقا یان قسەکردن بە هێدفۆن بەسەر دەبەن. زۆر بەکارهێنانی هێدفۆن لەوانەیە کاریگەری لاوەکی هەبێت کە دەبێت ئاگاداری بیت. بەرکەوتنی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ مۆسیقای بەرز دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکانی گوێ هەستیارییان بەرامبەر دەنگ لەدەست بدەن و ئەمەش دەبێتە هۆی هەست کردن بە لەدەستدانی بیستن.
مەترسییە سەرەکییەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی هێدفۆن بریتین لە:
1- هەوکردنی گوێ
2- لەدەستدانی بیستن
3- کەمبوونەوەی تەرکیز
4- سەرئێشەی درێژخایەن
5- کێشەکانی جوڵە و هاوسەنگی جەستە./.