بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی لە نێوان موسڵمانان، وتی: ئەگەر موسڵمانان یەکگرتوو بن ڕژێمی زایۆنیستی بە 2 تا 4 ملیۆن دانیشتووەوە چی پێ دەکرێت؟
ناوبراو وتی: بە ئێمە دەڵێن کە مافی ئەوەتان نییە بەرەو مافە مرۆییەکانی خۆتان هەنگاو بنێن. هیچ مرۆڤێکی ئازاد ناچێتە ژێر باری زوڵم و ستەمی ناڕەواوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بە هەڵسووکەوت و شێوازی ژیان و وتەکانی خۆیان، ئێمەیان بەرەو سەربەرزی ڕێنمایی کرد و بڕوابەخۆبوونیان لە کۆمەڵگای ئێران وەک دیارییەک پێشکەش بە خەڵک کرد.
پزیشکیان وتی: درووشمی سەرەکی ئیمام ئەوە بوو کە ” ئێمە دەتوانین و لە بەرامبەر هیچ زوڵم و ستەمێکدا ناچەمینەوە “. ئێمە بەڵێن دەدەین کە ئەم ڕێبازە درێژەپێدەر بین.
ناوبراو وتی: ئەگەر پابەندی وتەکانی حەزرەتی ئیمام بین، هیچ هێزێک ناتوانێت زوڵم لە موسڵمانان بکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر ئامۆژگارییەکانی ئیمام جێبەجێ بکەین، پیلانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی موسڵمانان پووچەڵ دەکەینەوە و کێشەکان چارەسەر دەبن./.