بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆناسان یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکیەکان و ئەستێرە درەوشاوەکانی پێکهاتەی بایەرلیڤەرکوزن لە دوو وەرزی ڕابردوودا. لێهاتوویی ئەم یاریزانە وای لە زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا کرد کە بەجیدی هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم یاریزانە بدەن و دواجار بایرن میونشن بوو کە دوای هەوڵێکی زۆر توانی ئەم ئەستێرە ئەڵمانیە بکڕێت کە لە وەرزی داهاتووەوە لەگەڵ ئەم یانەیە یاری بکات.
ئەم یاریزانه له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی وەرزشی ڕایگەیاند: دەمویست لە یانەکەی پێشووم جیاببمەوە و لە کۆتاییدا بایرن میونشنم هەڵبژارد چونکە هەست دەکەم دەتوانم لێرەدا هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێشەوە بنێم.
من بەرزخوازم و دەمەوێت بەردەوام باشتر ببم. لەم یانە گەورە و سەرکەوتووەدا، هەروەها بە ئامادەبوونی ڕاهێنەرێکی وەک ڤینسنت کۆمپانی کە خۆی بەرگریکار بوو و منی دەویست، پێموایە دەتوانم زۆرترین تواناکانم بەکاربهێنم. لەبەر ئەوە من لە میونشنم./.