بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کێبڕکێی نێوان یاریزانە گەورەکانی جیهانی تۆپی پێ بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین گرنگییەکی گەورەی هەیە بۆ هاندەران و زۆرجار وتووێژی مشتومڕاوی لەنێوان هاندەراندا دەکرێت لەسەر ئەوەی کام ئەستێرە شایەنی تۆپی زێڕینە کە ناودارترین خەڵاتی تاکەکەسییە لە جیهانی تۆپی پێ.
لویس فیگۆ کە مێژوویەکی لە یاریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیەلە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پاڵێوراوەکانی تۆپی زێڕین ڕایگەیاند: پاڵێوراوەکان بە ڕای من، ساکا، دێزیرێ دووێ، ڕافینیا، سەلاح، ڤیتینها، دێمبێلێ و یامال. باوەڕم وایە یامال تۆپی زێڕین دەباتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەگەر لامین بەم شێوەیە بەردەوام بێت، دڵنیام ئەمساڵ تۆپی زێڕین دەباتەوە و لە داهاتووشدا چەندین جار ئەم خەڵاتە دەباتەوە. لامین یامال چەند جارێک پیشانی داوە کە دەتوانێت ڕەخنەگران بێدەنگ بکات و ئەمجارەش هەمان شت دەکات./.