بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پابلۆ گاڤی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وەرزشی بەئاشکرا ڕایگەیاند کە بەنیازە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەوەیە هەموو ژیانی پیشەگەری تۆپی پێی لەم یانەیە بەسەر ببات.
گاڤی لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند: بەتەواوی بۆ من ڕوونە کە خەڵک بڕوا بە هەر شتێک دەکەن کە لە میدیاکاندا دەیخوێننەوە. بەڵێ، دەگونجێت. هەروەها تێدەگەم کە خەڵک لەوانەیە بڕوای پێ بکەن. بەڵام شتی وا ڕوونادات.
من بەتەواوی ئارامم. ئامانج و بیرکردنەوەم ئەوەیە کە هەموو ژیانی تۆپی پێم لە بەرشەلۆنە بەسەر ببەم. ئەم یانەیە ژیانی منە و دەمەوێت تێیدا سەرکەوتوو بم. من هیچ یانەیەکی دیکەم ناوێت و هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات./.