بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا سەعید مونتەزمەهدی رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا، یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆڕێکی تیرۆریستیی سەر بە داعشیان دەستگیرکرد کە ویستی کردەوەی تیرۆریستییان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دا هەبوو.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەندامانی ئەو تۆڕە لە پارێزگاکانی تاران، ئیسفەهان، قوم و ئەلبورز دا بوون.
ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی تۆڕەکە لە 13 کەس پێکهاتوون و دەست بە سەر کەرەستە و پێداویستییە تیرۆریستییەکانی ئەواندا گیراوە./.