بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیکتۆر ئۆسیمهن هێرشبەری نێجیری، کە ئێستا یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین کەسایەتییەکان لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوینەدا، ئۆفەرێکی دارایی قورسی یانەی هیلالی سعوودیەی ڕەتکردۆتەوە.
یانەی هیلال ئۆفەرێکی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کرد بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە کە گرێبەستی لەگەڵ یانەی ناپۆلی هەیە بۆ ئەوەی پێش جامی جیهانی یانەکان ئەم گواستنەوەیە یەکلایی بکاتەوە. بەڵام لە بارودۆخێکدا کە ئەم بڕە پارەیە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەکە، ئۆسیمهن ئامادە نەبوو ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکات.
هەرچەندە سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی هیلال جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم وەڵامە نەرێنییە کۆتایی کارەکە نییە و ئەوان بەردەوام دەبن لە دانوستانەکان بۆ کڕینی هێرشبەرەکەی نێجیریا./.