بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی داهاتوو هەڵبژاردەکانی پورتوگال و ئیسپانیا یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا له یاریگای ئالیانز لە میونشن ئەنجام دەدەن. ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لامین یامال!
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ڕایگەیاند: ئێمە متمانەمان بە خۆمان هەیە. هیوادارم تیپەکە لە باشترین حاڵەتدا بێت و بتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنین. تیپەکە ئارامە و باوەڕی وایە هەموو شتێک باش دەڕوات. کۆتاییەکان هەمیشە قورسە. ئیسپانیا ماوەیەکی زۆرە هیچ دۆڕاندنێکی نەبووە، بەڵام ئێمە هاندانی گەورەی خۆمان هەیە و بە وزەیەکی ئەرێنییەوە دەچینە نێو یاریگا بۆ بردنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە بەراوردکردنی خۆی لەگەڵ لامین یامال وتیشی: هەمیشە بەم شێوەیەیە. هەر کاتێک یاری کۆتایی هەیە، دەڵێن کریستیانۆ ڕووبەڕووی کەسێک دەبێتەوە. دەبێت لامینا لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکەن، کە جیاوازی تەمەنیان کەمترە بەڵام هەمیشە حەز دەکەن کریستیانۆ دژی کەسێک بوەستێنن.
ئەم کوڕە بەڕاستی ئاستێکی سەرسوڕهێنەری هەیە. یانەکە و هەڵبژاردەی نیشتمانی زۆر یارمەتی دەدەن. ئەو لە بارودۆخێکی گونجاودایە. بەڵام داواتان لێدەکەم ڕێگە بدەن گەشە بکات بۆ پێشکەوتنی تۆپی پێ. پێویستە بهێڵیت بە ئارامی گەشە بکات و گوشار لەسەری کەم بکەیتەوە./.