دوابەدوای چڕبوونەوەی هێرشەکانی سوپای یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سعودیە وەک ڕیاز و دەمام و درێژەی دۆخی شەڕ لەو وڵاتەی کە میوانداری 18هەمین جامی ئاسیا دەکات، بەشێک لە وڵاتانی بەشدار لەو کێبڕکێیەدا، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستا دەربڕیوە.
پێشبڕکێکە لە 17ی بەفرانبارەوە تا 16ی ڕێبەندان لە هەرسێ شاری ڕیاز، جددە و ئەلخبر بەڕێوەدەچێت. بەهۆی بەردەوامی نائەمنی لە ناوچەکەدا، کە بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داخستنی فڕۆکەخانەکانیش، بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی و ناوەڕاستی ئاسیا وەک ئوسترالیا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، چین و ئۆزبەکستان نووسراوێکیان بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا نووسیوە بۆ ئەوەی ئاسایش لە کێبڕکێکەدا مسۆگەر بکات.
فیدراسیۆنی ئێران هەروەها نیگەرانیی خۆی لە بارەی بارودۆخی ئامادەبوونی هەڵبژاردەی نەتەوەیی خۆی لە سعودیە دەربڕیوە و داوای لە کۆنفیدراسیۆن کردووە کە ڕوونکردنەوە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتە بدات.
بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەڕێوەبچێت و ئەگەر گرژییەکان بەردەوام بن، چ بڕیارێک لەو بارەیەوە دەدرێت.
ڕەنگە لەم کۆبوونەوەیەدا بژاردەکانی وەک دواخستنی پاڵەوانێتییەکە یان گۆڕینی وڵاتی میواندار لەبەرچاو بگیرێن، بەڵام ماوەتەوە بزانرێت چ ڕێوشوێنێک لەم کۆبوونەوە ئۆنلاینەیەدا دەگیرێتەبەر، کە مێهدی تاج وەک جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەشداری تێدا دەکات.
هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لە کۆمەڵەی C ی جامی نەتەوەکاندا لەگەڵ قیرقیزستان و چین و سوریا و هەر سێ یارییەکەی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر ڕیاز ئەنجام دەدات.