بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، ئامانجی سەرەکیی نەتانیاهوو لەم هەوڵە، دروستکردنی بەرەیەکی سەربازیی هاوبەش و خۆشکردنی ڕێگای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بووە لەگەڵ ڕیاز لە چوارچێوەی "ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم"دا؛ لە بەرامبەردا، محەممەد بن سەلمان دەستێوەردانی ئیسرائیلی وەک «هێڵی سوور» داناوە و ڕایگەیاندووە کە هەر جۆرە هاوکارییەکی سەربازی لەگەڵ تەلئەڤیڤ لەناو ڕای گشتیی کۆمەڵگەی سعوودیەدا بە توندی ڕەتدەکرێتەوە و تا کاتی هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، ئاساییکردنەوە ئەستەمە.

ئەم پەرەسەندنانە هاوکاتە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە چڕەکانی ئەم دواییەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کەناراوەکانی دەریای سوور، دەستبەسەرداگرتنی گەرووی بابولمەندەب و ئاراستەکردنی چەندین مووشەکی بالیستیک بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕیاز.