مستەفا جەبار سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق، ڕایگەیاندووە یەکەمین وێستگەی زەمینیی مانگە دەستکردەکان (Teleport) ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە بەغدا بە فەرمی دەکرێتەوە. ئەم وێستگەیە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بە مانگە دەستکردە جێگیرەکانی بۆشایی ئاسمانەوە دەکات.وەزیر داوای لە وەزارەتەکان، کەرتی تایبەت و دەزگا ئەمنییەکان، لەوانە هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانی، دژەتیرۆر و بانکی ناوەندی کردووە خزمەتگوزارییەکانی وێستگەکە بەکاربهێنن، بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت و پەیوەندی لە ڕێگەی ژێرخانی ناوخۆییەوە، لەبری پشتبەستن بە کۆمپانیا و هێڵە نێودەوڵەتییەکانی دەرەوەی عێراق.ئەم پڕۆژەیە بە هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی دیجیتاڵیی عێراق دادەنرێت و زەمینە بۆ قۆناغی داهاتووی پڕۆژەی «سەروەریی فەزاییی نیشتمانی» خۆش دەکات.
یەکەمین وێستگەی زەمینیی مانگە دەستکردەکان لە بەغدا دەکرێتەوە
جام کوردی - وەزارەتی گەیاندنی عێراق وادەی دەستپێکردنی یەکەمین وێستگەی زەمینیی مانگی دەستکرد لە بەغدا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی زانیارییەکان و دەستەبەرکردنی سەروەریی دیجیتاڵیی عێراق.
October 15, 2026