بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هێزی دەریاییی سوپا، ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە بە مەبەستی تێپەڕین بە ناوچەی قەدەغەکراوی سنووری دەریای عوماندا، تەواوی سیستەمەکانی شوێنپێهەڵگرتن و ڕاداری خۆی کوژاندبووەوە و دواتر لەو ناوچەیەدا تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕۆژێک پێشتریش نەوتهەڵگرێکی دیکەی سەرپێچیکار لەبەر هەمان هۆکار و بەهۆی کوژاندنەوەی سیستمەکانی شوێنپێهەڵگرتن لە ناوچەکەدا ئاگری گرتبوو.