جام کوردی - ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: هێزی دەریایی ڕێگری لە کەشتییە تێکدەرەکانی ئەمریکا بۆ ناو گەرووی هورمز کردووە. 

لە بەیاننامەی پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێراندا هاتووە: “بە هۆشدارییەکی توند و خێرا لە هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی، ڕێگری لە کەشتییەکانی دوژمنی ئەمریکی و زایۆنیست کرا بۆ چوونە ناو گەرووی هورمز.”

هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی کاتی ڕووداوەکە و ژمارەی کەشتییەکانی ئەمریکا و شوێنی وردیان بڵاونەکرایەوە.

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست بە پرۆژەیەک دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی تێپەڕاندنی ئازادی گەرووی هورمز بە 15 هەزار سەرباز و 100 فڕۆکە و چەند کەشتییەک.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی پاسداران ئەمڕۆ ناوچەیەکی نوێی لە گەرووی هورمز دیاری کرد کە لە ژێر "کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی" هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.

سوپای پاسداران دەڵێت هیچ گۆڕانکارییەک لە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزدا ​​ڕووینەداوە و هۆشداریشیداوە کە "کەشتییە سەرپێچیکارەکان بە زۆر دەوەستێنرێن".