جام کوردی - ڕۆژنامەی فەرەنسیی «لۆ فیگارو» لە ڕاپۆرتێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتە دەرەکییەکانی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ گرت و ڕاگەیاند کە بڕیارەکانی ئەم دواییەی واشنتۆن، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ڕووسیا و ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنی گازوێلی مۆسکۆ، نیشاندەری خواستی ئاشکرای ئەمریکایە بۆ تەسلیمبوونی ئۆکرانیا لە بەرامبەر ڕووسیادا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ترەمپ لە فەرمانێکی جێبەجێکاردا سزاکانی کۆنگرەی ئەمریکا دژی کڕیارانی نەوت و گاز هەڵوەشاندەوە؛ ئەمەش چەند ڕۆژ دوای ئەوە هات کە ڕێککەوتن لە نێوان ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین بۆ ئازادکردنی سەدان هەزار تۆن گازوێلی ڕووسیا لە بازاڕی جیهانیدا واژۆ کرابوو. لە هەمان کاتدا، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆککۆماری ئۆکرانیا، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هاوبەشکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ماوەیەکی کورت «بلۆک» کراوە و ئەمەش ئۆکرانیای لە بەرامبەر هێرشی مووشەکە بالیستییەکاندا بێئاغا کردووە.