کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری داوە ئەو دەنگدەرانەی بۆ جاری دووەم کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان ون دەکەن، بۆ دەرهێنانی کارتی نوێ پێویستە ڕێکارە یاساییەکان لە بنکەی پۆلیس و بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی تایبەتمەند جێبەجێ بکەن. بڕیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە پەسەند کراوە.بەپێی ڕێکارە نوێیەکە، دەنگدەر دەبێت کۆنووسی ونبوونی کارت لە بنکەی پۆلیس وەربگرێت، بەڵێننامە واژۆ بکات و پەنجەمۆری لێ وەربگیرێت؛ پاشان بەڵگەنامە فەرمییەکان بۆ کۆمیسیۆن دەنێردرێنەوە. بەڵام ئەگەر کارتەکە بۆ جاری یەکەم ون بکرێت، ڕێکارەکان ئاسانترن و بە سەردانی بنکەی تۆماری بایۆمەتری کارتی نوێ دەردەکرێت.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆن، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ ڕایگەیاندووە کە ڕێکارەکانی ونکردنی دووبارەی کارت توندتر دەبنەوە.کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ەوە بەکاردەهێنرێت و لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بووەتە تەنها بەڵگەنامەی ڕێگەپێدراو بۆ دەنگدان. بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ٢١ ملیۆن دەنگدەری عێراق کارتی بایۆمەترییان هەیە، لە کۆی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێکاری ونکردنی دووبارەی کارتی بایۆمەتری توندتر دەکاتەوە
جام کوردی - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارێکی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد بۆ جاری دووەم کارتی بایۆمەتریی دەنگدان ون دەکەن، پێویستی بە رێکاری پۆلیس و دادگە دەبێ.
October 21, 2026