فیدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن نەچووەتە ناو هاوپەیمانی شێخ سەلمان، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، بۆ پشتیوانیکردن لە ئینفانتینۆ بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی فیفا.
شێخ سەلمان بە شێوەیەکی سەیر پشتی لە گروپی دژایەتیکردنی ئینفانتینۆ کرد و بۆ چوارەم خولی سەرۆکایەتی ئەم کەسە پاڵپشتی لێ کرد.
گۆڕانی سەیر و سەمەرەی هەڵوێست، سەرۆکی ئاسیا، یوفا و کۆنکاکافی تووشی شۆک کرد، کە کۆدەنگییان هەبوو بەرامبەر ئینفانتینۆ.
شێخ سەلمان ڕاوێژ لەگەڵ هەر 47 ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەکات بۆ ئەوەی دەنگ بە ئینفانتینۆ بدەن.
بەڵام تسونێ میامۆتۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن دوای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی شێخ سەلمان ڕایگەیاند: هێشتا فیدراسیۆنی ژاپۆن بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە. هەروەها ڕوونیکردەوە کە پێیوانییە بۆچوونی هەموو ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لەگەڵ یەکتردا بگونجێت.
ئەسۆشیەیتد پرێس نووسیویەتی، ڕاگەیاندنی هەڵوێستی ژاپۆن بووەتە هۆی ئەوەی کە شێخ سەلمان بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە هەر 47 دەنگەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا وەردەگرێت.