ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی، لە کۆتایی یارییەکانی ئایچی-ناگۆیا 2026ی ئاسیادا، لە ڕاپۆرتێکدا ئاستی خانمە وەرزشوانانی ئێرانی پشکنیوە و سەرکەوتنەکانیانی بە یەکێک لە دەرکەوتە دیارەکانی ئامادەبوونی ئەو توێژە ئێرانییە لەم قۆناغەی یارییەکاندا زانیوە.
لە سەرەتای ئەم ڕاپۆرتەدا، کیۆدۆ بە ئاماژە بە زیادبوونی ئامادەبوونی خانمانی ئێرانی لە یارییەکانی ئاسیادا نووسیویەتی: ژمارەی وەرزشوانانی ژنی ئێرانی بە بەراورد بە 24 ساڵ لەمەوبەر نزیکەی حەوت هێندە زیادی کردووە و لە ناگۆیا، ژنانی ئێرانی جگە لە زیادبوونی ئامادەبوون، دەستکەوتی مێژوویییان لە چەندین بواردا بەدەستهێناوە.
ئاژانسه هەواڵییەکه هەروەها ئاماژەی به پەیامی سەڕۆککۆمار له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کرد کە، ستایشی ئاستی وەڕزشوانانی خانمی کرد ڕایگەیاند: ژنانی ئێران هێزی ئەوەیان هەیه کە لەسەر لووتکەکانی جیهاندا بوەستن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، 97 وەرزشوانی خانمی ئێرانی کە یەکسانە بە نزیکەی یەک لەسەر سێی وەرزشوانانی ئێرانی لە یارییەکانی ئاسیای ناگۆیا ئامادە بوون، لە کاتێکدا لە یارییەکانی ئاسیای بوسان ساڵی 2002 ژمارەی خانمە وەرزشوانانی ئێران نزیکەی 12 کەس بوو.