بیستەمین خولی یارییەکانی ناگۆیای ئاسیا دوای چەند ڕۆژێکی پڕ لە هەوراز و نشێو، بە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی و بردنەوەی 19 میدالیای زێڕ و 18 میدالیای زیو، و 15 میدالیای برۆنز بۆ ئێران کۆتایی هات و بە کۆی گشتی 52 میدالیای بەدەستهێنا.
کاروانی وەرزشی ئێران لە دۆخێکدا هاتنە ناو گۆڕەپانی ناگۆیا کە لە ماوەی 15 مانگی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی سەپێنراوەوە وەرزشی وڵاتەکە بە قۆناغی سەختدا تێپەڕیبوو، بەڵام نوێنەرانی ئێران لە کۆتاییدا هەموو سەختییەکانیان تێپەڕاند و ژمارەی میدالیای زێڕیان بە بەراورد بە قۆناغی پێشوو زیاد کرد.
ئێران لە یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆ 13 میدالیای زێڕی بەدەستهێنا، بەڵام ئەمجارەیان لە ناگۆیا ژمارەی میدالیای زێڕی ناو کاروانەکە گەیشتە 19، واتا بەرزبوونەوەی لەسەدا 46، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نوێنەرانی ئێران ئەمجارە بە دەستی پڕترەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە.