هەڵبژاردەی نیشتمانیی باڵەی ئێران لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی تاران ڕووبەڕووی ژاپۆنی میواندار بووەوە و بە ئەنجامی 0ـ3 بە ڕکابەرە بەهێزەکەی دۆڕا؛ یارییەک کە زیاتر لە 10 هەزار هاندەری ژاپۆنی یاوەری ساموراییەکان بوون.
تیپەکەی ڕۆبێرتۆ پیاتزا کە بە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی سەرکەوتنی بۆ جامی جیهانی 2027 بەدەستهێنابوو، بە سێ کۆمەڵەی لەسەریەک بە ئەنجامی 25-21، 26-24 و 25-23 دۆڕا و بە پلەی دووەمی ئاسیا ڕازی بوو.
ژاپۆن سەرکەوتووترین تیپ بوو لە مێژووی پاڵەوانێتی ئاسیای پیاواندا و توانی 10 پاڵەوانێتی و 4 پلەی دووەم و 4 میدالیای برۆنزی بەدەستبهێنێت و ئەمڕۆ 11هەمین پاڵەوانێتی و میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا، هەروەها جێگەی خۆیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلۆسی 2028دا، مسۆگەر کرد.