بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی،  مانگی حوزەیران دیمەنێکی چاوەڕواننەکراوی بەدوای خۆیدا هێنا؛ هەروەک چۆن بۆمبەکان لە ئاسمانەوە بە سەر تاراندا دەکەوتنە خوارەوە، هەناردەی نەوتی خاوی ئێران نەک هەر کەمی نەکرد، بەڵکوو زیادیشی کرد. ئەم وێنە سەیرە گرنگی سەرەکی شیکارییەکە کە لە لایەن گریگۆری برۆ، شارەزای باڵای وزە و جیۆپۆلەتیکی نەوت و غاز لە گرووپی ئۆراسیا لە بڵاوکراوەی ئەمریکی بۆ سیاسەتی دەرەوە پێشکەش کراوە.

لەو شیکارییەدا هاتووە کە ئێران خۆى نەدایە بەر فشارەکان و کڕیارە چینییەکانیش بەردەوام بوون لە کڕینی نەوت لە تاران، تەنانەت لە سایەی سزاکاندا.

ئەو سزایانەی کە کاریگەرییان نەماوە

بە بۆچوونی نووسەر دەکرێت نهێنی سەرکەوتنی ئێران لە یەک ڕستەدا کورت بکرێتەوە: گەمارۆکان کاریگەریی خۆیان لەدەست داوە.

گەمارۆ نەوتییەکان لە سەرەتادا وەک ئامرازێک داڕێژرابوو بۆ ناچارکردنی وڵاتان بە سەپاندنی گوشاری ئابوری هەڵسووکەوتیان بگۆڕن، بەڵام ڕاستی ئەمڕۆ شتێکی تر دەڵێت، وڵاتان فێربوون بەرەنگاری ببنەوە و تێچووەکان قبووڵ بکەن و ڕێگەی داهێنەرانە بدۆزنەوە بۆ دەربازبوون لەم سنوردارکردنانە.

ئەنجامەکەی بازاڕێکی نوێیە کە لۆژیکەکەی بازرگانی ئازاد نییە بەڵکوو جیۆپۆلۆتیکە. بورۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەردەمی بەکارهێنانی گەمارۆکانی نەوت وەک ئامرازێکی زۆرەملێی سیاسەتی دەرەوە خەریکە کۆتایی دێت.

ئێران و گەڕانەوە بۆ ڕۆژانی لوتکەی هەناردەکردن

گێڕانەوەی ئێران لە سەرهەڵدان و دابەزینی گەمارۆکان، نموونەیەکی ڕوونی ئەم ڕاستییەیە.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2018، هەناردەی نەوتی ئێران لە ژێر گەمارۆ نوێیەکاندا داڕما. کڕیارە کۆنەکانی ئێران لە ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە دوای سەرچاوەی بەدیلدا گەڕان و لە ساڵی 2020 لە گەڵ پەتای کۆرۆنا، هەناردەی نەوتی ئێران زۆر دابەزی.

بەڵام مێزەکان وەرگەڕان. لە گەڵ کۆتایی هاتنی سنوردارکردنی کۆرۆنا، چین کە گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە، قەبارەی هاوردەکردنی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیاد کردووە. ئەمڕۆ ئێران نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردە دەکات و نزیکە بگەڕێتەوە بۆ ئاستی هەناردەکردنی پێش سزاکان.

لە ئێستادا چین نزیکەی لە سەدا 14.6 ی هاوردەکردنی نەوتی خاوی لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمەش پشکێکی بەرچاوە کە بۆ هیچ وڵاتێک ئاسان نییە جێگەی بگرێتەوە.

بازاڕی نوێی نەوتی ئێران

بازاڕی نەوتی ئێران لە جێی لە ناوچوون، داهێنراوەتەوە. ڕەنگە کڕیارە کۆنەکان هێشتا وریا بن، بەڵام نەوتی ئێران ڕێگەی خۆی بۆ پاڵاوگە بچووکەکانی چین دۆزییەوە کە بە دەفری چای ناسراون. ئەم پاڵاوگانە کەمتر کەوتوونەتە ژێر گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان و لە دەرەوەی کەناڵە دۆلارییەکان کاردەکەن، نەوتی ئێران وەک دەرفەتێکی قازانج بەخش دەبینن.

تەنانەت چین هاوردەکردنی نەوت لە ئێرانەوە لە ئامارە فەرمییەکانی گومرگی خۆیدا دەشارێتەوە بۆ ئەوەی بوار بۆ ئینکاری سیاسی بۆ ئەم هاوکارییە بهێڵێتەوە.

ڕووسیا؛ بژاردەی دووەمی ئێران

چیرۆکی ڕووسی دووبارەبوونەوەی هەمان نەخشەیە. سزا نەوتییەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر مۆسکۆ کە لە ساڵی 2022 دەستی پێکرد، داهاتی دارایی ڕووسیای کردە ئامانج نەک ڕەوتی وەبەرهێنان و هەناردەی نەوت. بە سەپاندنی سنوردارکردنی نرخەکان، گروپی حەوت هەوڵیدا داهاتی کرێملین کەم بکاتەوە بە بێ ئەوەی بازاڕی جیهانی تێکبدات.

بەڵام ئەنجامەکە زۆر سەرکەوتوو نەبوو. سەرەڕای گوشارە ئابورییەکان، ڕووسیا توانی بەرەنگاری ببێتەوە و نەوتەکەی لە ڕێگەی کەناڵە ئاڵۆزەکانەوە بگوازێتەوە بۆ بازاڕی ئاسیا، بەتایبەت چین و هیندستان. پاڵاوگەکانی هیندستان نەوتی ڕووسی هەرزان دەکڕن و بەرهەمی پاڵاوتە بە ئەورووپا دەفرۆشن و قازانجی گەورە بەدەست دەهێنن.

گەمارۆکان هەڵسووکەوتی وڵاتانیان نەگۆڕیوە

گەمارۆکان نە ئێرانیان لە درێژەدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵنەگەڕاندۆ و نە ڕووسیایشی لە شەڕی ئوکرانیا پاشگەز کردەوە. هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پەراوێزخستنی ئەو وڵاتانە تەنیا بووە هۆی نزیکتر کردنەوەیان لە چین.

بە وتەی نووسەر، گەمارۆکان تەنانەت بازاڕی جیهانی وزەی جەمسەرگیری کردووە؛ لە لایەک وڵاتانی ڕۆژئاوایی و هاوپەیمانەکانیان و لە لایەکی دیکەشەوە تۆڕێک بە سەرۆکایەتی چین پێکهاتووە کە نەوتی ئێران و ڕووسیا و تەنانەت ڤەنزوێلا هەڵدەمژێت.

ئەمریکا و داننان بە شکست لە ژێر گوشاری ئابوریدا

داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکا وردە وردە لە گەڵ ئەم شکستەدا یەکدەگرنەوە.

بورۆ ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕێگەدان بە هێرشکردنە سەر ئێران قبووڵکردنی بێدەنگ بوو بۆ ئەو ڕاستییەی کە گوشارە ئابورییەکان ئیتر کاریان نەکردووە.

هەروەها هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ترەمپ بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر ڕووسیا زیاتر لە تەکتیکی موزایەدە دەچێت نەک ستراتیژییەکی ڕاستەقینە.

بەڵام ئەگەر واشنتن گوشارێکی زۆر بخاتە ژێر کاریگەرییەوە، ئەوا بازاڕی جیهانی نەوت تووشی شۆک دەکات و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت، ئەمەش مەترسییەکە کە هیچ کام لە زلهێزەکان ئامادە نین قبووڵی بکەن.

ئایا ئەگەری سزای نەوت لە دژی چین هەیە؟

یەکێک لەو پرسیارە سەرەکییانەی کە لە وتارەکەی سیاسەتی دەرەوەدا هاتووەتە ئاراوە، ئەوەیە کە داهاتووی سزاکان چی بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

هەندێک دەڵێن ئەگەر سزاکان هەڵسوکەوتی ئێران یان ڕووسیاش نەگۆڕن، دەکرێت ئامرازێک بن بۆ جیاکردنەوەی ئابوری ئەمریکا لە چین.

بەڵام ڕاستییەکە ئاڵۆزترە. چین وەک گەورەترین هاوردەکاری نەوت لە جیهاندا، زیاتر لە سەدا 10 ی کۆی بەکارهێنانی نەوتی جیهانی پێکدەهێنێت. سەپاندنی سزا بە سەر پەکین نەک هەر ناتوانرێت بەڕێوەبچێت، بەڵکوو پێویستی بە سزای لاوەکی دەبێت بە سەر کۆمپانیا ئەمریکی و ئەورووپییەکان کە بازرگانی لە گەڵ چین دەکەن.

هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی پەکخستنی هەناردەکردنی بەرفراوانی نەوت و غازی ئەمریکا بۆ چین و وەستانی پیشەسازی وزەی ناوخۆیی وڵاتەکە کە لە ئێستاوە ڕووبەڕووی نرخێکی کەم بووەتەوە.

کۆتاییهاتنی وەهمی گۆڕینی هەڵسووکەوت لە گەڵ سزاکان

بورۆ بەو ئەنجامە دەگات کە ڕەنگە سزاکانی نەوت بەردەوام بن، بەڵام ئەو وەهمەی کە سزاکان هەڵسووکەوتی وڵاتان دەگۆڕن، پێویستە وازی لێبهێنرێت. بەڵکوو پێویستە دان بەوەدا بنرێت کە ئەم سیاسەتانە تەنیا بازاڕی وزەیان لە قاڵب داوە و دەسەڵاتی زیاتری بە چین داوە.

ئەگەر واشنتن و هاوپەیمانەکانی بیانەوێت ستراتیژییەکی کاریگەر پەیرەو بکەن، دەبێت ئەو ڕاستییە نوێیە قبووڵ بکەن کە جیهانی وزە چیتر بە لۆژیکی ئابوری سادە بەڕێوەناچێت، بەڵکوو جیۆپۆلەتیک بووەتە یاریزانی سەرەکی./.