ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) لە زاری سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە: “ئەو سێ کەشتییە هەوڵی تێپەڕاندنیان لە ڕێڕەوی نائارامی گەرووی هورمزدا دەدا، دوای تەقینەوە و ئاگرێکی بەرفراوان لە یەکێکیان، دوو کەشتی دیکە بە خێرایی تەواو وەرگەڕانەوە و پاشەکشەیان کرد”.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەدا کە تا گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندا بێت، هیچ کەشتییەک بەبێ ڕەزامەندی کۆماری ئیسلامی ناتوانێت بچێتە ناو گەرووەکە یان دەربچێت.