جام کوردی - مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک‌کۆماری ئێران، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ و لە دیداریدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک‌کۆماری ڕووسیا، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی ناوچەکە خاوەنی ئەو توانایەن کە بەبێ هیچ جۆرە وابەستەییەک بە ئەمریکاوە، کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

پزیشکیان لە سەرەتای دیدارەکەیدا، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پوتین کرد بۆ پشتیوانی و ڕێنمایییەکانی لە بوارە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکاندا و ئاماژەی بەوە دا کە قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوولا بە شێوەیەکی خێرا لە گەشەکردندایە.

سەرۆک‌کۆماری ئێران سەبارەت بە کاریگەریی هەڵسوکەوتەکانی واشنتۆن ڕایگەیاند: «ئەو کارانەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات، لە ڕاستیدا ئێمە زیاتر بەرەو ئەوە پاڵ دەنێت کە هاوکارییە چندقۆڵییەکانمان پەرە پێ بدەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا و ئەو وڵاتانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بە شێوەی یەکجانبە گەمارۆ دراون، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بکەین.»

لە کۆتاییشدا، پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئیرادەی پێویست هەبێت، کۆمەڵگەی ناوچەکە دەتوانێت لە بوارەکانی زانستی، ئابووری، پیشەسازی، فەرهەنگی، ئەمنی و سەربازیدا هاوکاریی یەکتر بکات و پێویستیان بە دەوەستانی ئەمریکا نییە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان.