ئەمڕۆ شەممە، گۆڤاری ئێکیپی فەرەنسی، وردەکاری دەنگی 100 وڵاتی دەنگدەر لە مەراسیمی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2026ی ئاشکرا کرد، بەجۆرێک کە یەکەم دەنگی ئێران لەو مەراسیمەدا بۆ "هاری کەین" بووە کە خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

هاری کەین بۆ یەکەمجار ئەم خەڵاتە گەورەیەی بەدەستهێنا.

هەفتەی ڕابردوو ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی جیهان بەڕێوەچوو.

هاری کەین پلەی یەکەم و کیلیان ئمباپێ پلەی دووەم و لامین یامالیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ئاشکراکردنی گۆڤاری ئێکیپ، ئێران لە ڕیزی 40 دەنگدەرەکەی هاری کەیندا بووە.

دەنگی دووەمی ئێران لەو ڕێوڕەسمەدا بۆ لامین یەمال بوو.

ژمارەی ئەو دەنگانەی کە هەر یاریزانێک بەدەستی هێناوە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە نێوان ١٠٠ وڵاتی دەنگدەر بەم شێوەیە بووە:

• هاری کەین - 40 دەنگ.

• کیلیان ئمباپێ - 23 دەنگ.

• لامین یامال - 13 دەنگ.

• ڕۆدری - 10 دەنگ.

• لیۆنێل مێسی - 6 دەنگ.

• فابیان ڕویز - 4 دەنگ.

• کوارتسخلیا - 2 دەنگ.

• ئەشرەف حەکیمی - 1 دەنگ.

• مایکل ئولیس - 1 دەنگ.