بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا کەریم زادە، ڕاوێژکاری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، ئامادەبوونی کۆمپانیا ئێرانییەکانی لە شێوەی کۆشکێکی تایبەت بە ئێرانی لەم پێشانگایەدا، ڕاگەیاند.

ئەم بۆنە نێودەوڵەتییە بە سەکۆیەک دادەنرێت بۆ پاڵپشتیکردن لە پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی عێراق و بەهێزکردنی هاوکاری نێوان کەرتی دەوڵەتی و تایبەتی و ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە بواری تەندروستی و چارەسەرکردندا.

بوارەکانی دەرمان، ئامێر و پێداویستی پزیشکی، ژێرخانی پزیشکی، نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان، بیمەی تەندروستی، خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەر، و تەکنەلۆژیای پزیشکی سەردەم لە بەشە جیاوازەکانی ئەم پێشانگایەدان.

هەروەها ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەتمەند، دانوستانی بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان کۆمپانیا ئێرانی و عێراقییەکان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی عێراقیش لە ئەجیندای ئەم بۆنەیەدان.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەیدا، محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، لەگەڵ ڕاوێژکارانی بازرگانی و ئابووریی باڵیۆزخانەی ئێران، سەردانی پێشانگە و کۆشکی کۆمپانیا ئێرانییەکانیان کرد و لە چالاکیی و توانایی چالاکە ئابوورییەکانی ئامادەبوو، ئاگادارکرانەوە.

هەروەها عەبدولحسێن ئەلموسەوی وەزیری تەندروستی عێراق به پێشوازی له ئاماده بوونی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان جەختی له ئیرادەی وەزارەتی تەندروستی وڵات کردەوه بۆ بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری تەندروستی و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییه پزیشکییەکان و پاڵپشتی وەبەرهێنان له کەرتی تەندروستی و گۆڕینی عێراق بۆ جەمسەری ناوچەیی بۆ خزمەتگوزاری تەندرووستی و  وەبەرهێنانی پزیشکی.

شەشەمین پێشانگە و کۆنگرەی تەندروستی نێودەوڵەتی عێراق لە ٢٨ تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە سەنتەری پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێوەدەچێت.