ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە پاڵەوانێتی زۆرانبازی ئازادی جیهانی لە کازاخستان کۆتایی هات، هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران بە کۆکردنەوەی 133 خاڵ لە ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

ئەمریکا بە 194 خاڵ و ڕووسیا بە 185 خاڵ پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا.

ئەحمەد محەممەد نژاد جوان و ئەمیرحوسێن زارع توانیان مەدالیای زێڕ بۆ ئێران بەدەست بهێنن. محەممەد نوخودی بوو بە خاوەنی مەدالیای زیو، ڕەحمان عەموزاد، ئەمیر محەمەد یەزدانی و حەسەن یەزدانیش خاوەنی مەدالیای برۆنزی ئێرانن.