دەستەی گشتیی گۆمرکەکان ڕۆژی دووشەممە (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) ڕایگەیاند کە داهاتەکانی لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بۆ زیاتر لە ٥٢٦ ملیار دینار بەرز بووەوە، بەراورد بە زیاتر لە ٢٥٩ ملیار دیناری پێشوو، کە بەم شێوەیە زیاتر لە ٢٦٧ ملیار دینار زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە و ڕێژەی گەشەکردنەکە گەیشتووەتە نزیکەی ١٠٣٪.
سامیر قاسم داوود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ئەنجامانە ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنە لە ئاستی کۆکردنەوەی گۆمرکیدا، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی چاودێری، پەرەپێدانی ڕێکارەکان و بەکارهێنانی سیستمی «ئاسیکودا».
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە دەستەکە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی کە ئامانجیان زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان و پاراستنی سامانی گشتییە، بەجۆرێک کە بەشداریی کەرتی گۆمرکی لە پشتگیریکردنی ئابووریی نیشتمانی و بودجەی گشتیی دەوڵەتدا بەهێزتر بکات.