جام کوردی - «ئیسماعیل بەقایی»، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆنفرانسی نیشتمانیی «زەنگی هۆشیاری؛ لە ئێرانەوە تا فەلەستین»، بە ئاماژەدان بە ڕیشە مێژوویی و قانوونییەکانی دۆسیەی فەلەستین، جەختی کردەوە کە هەڵوێستی بنەڕەتیی ئێران لەبارەی مافی چارەی خۆنووسینی خەڵکی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤۷ـەوە تا ئێستا جێگیر و نەگۆڕ ماوەتەوە و تا کاتی بەردەوامبوونی داگیرکاری، ئەم دۆخە گەورەترین ڕوڕەشی دەبێت بۆ بانگەشەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژئاوا و ئەمریکا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی ئێران، بەقایی لەم کۆڕەدا کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، وێرای ڕەتکردنەوەی پینەسە و تاوانبارکردنە ئایدۆلۆژییەکان بۆ سەر هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی، ئەم سیاسەتەی بە بەرهەمی ویدانی کۆمەڵگەی ئێران و دژایەتیی ڕیشەیی لەگەڵ ستەم و زوڵم وەسف کرد. ناوبراو بە بیرهێنانەوەی وتار و هەڵوێستی مێژوویی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٧دا، جەختی کردەوە که هۆشداری و ڕوانگە مافخوازەکانی ئێران لە هەشت دەیەی ڕابردووەوە لەسەر حیسابی واقیعی ناوچەکە بوون و ئەگەر داگیرکردنی خاک و جینۆساید لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا بە ڕەوا بزانرێت، هیچ بنەما و یاسایەکی مرۆیی پارێزراو نابێت.

گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕەخنەی توندی لە بێدەنگی و ناکردەوەیی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بەردەوامیی تاوانەکانی ڕژیمی صهیونیستی گرت و پشتیوانیکردن لە خەڵکی فەلەستینی بە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و زۆرەملێیەکانی یاسای نێودەوڵەتی ناو برد.