جام کوردی - کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ (دووشەممە) ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، چەند تەوەرێکی سەرەکیی لەخۆ گرت، لەوانە دۆخی تەنگەی هورمز، ڕەوتی دانوستانەکان، فشارە سیاسییەکان و دۆسیەی ئەتۆمی.
سەبارەت بە دۆخی تەنگەی هورمز، ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم ئاوڕێگەیە تا پێش ٩ی شوبات ئارام و کراوە بووە و ناسەقامگیریی ئێستا دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی دەستدرێژییەکانی ئەمریکایە. بقایی ئاماژەی بەوە دا کە کەشتییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشیان دەبێت لەگەڵ ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ئێران هەماهەنگی بکەن و ڕایگەیاند کە تا دەستوەردانەکانی واشنتن بەردەوام بن، ئاسایش بۆ ئەم ناوچەیە ناگەڕێتەوە، هەروەها «پلانی دوو ڕۆژی» هێشتا وەک پێشنیارێک لەسەر مێزە.
گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەبارەت بە شکستی سیاسیی لایەنە جەنگخوازەکان لە ئەمریکا، جەختی کردەوە کە ناڕەزایەتیی رای گشتیی ئەو وڵاتە لە دژی جەنگ، دەستکەوتی بەرخۆدانی حەماسی و خۆڕاگریی گەلی ئێرانە؛ بەرخۆدانێک کە ڕێگەی نەدا دەسەڵاتی ئەمریکا جەنگە نایاساییەکەی وەک سەرکەوتنێک بەسەر کۆمەڵگەكەیدا تێپەڕێنێت. هەروەها لە وەڵامی بانگەشەکانی واشنتندا سەبارەت بە مەرجەکانی دانوستان، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ نایاساییەکان، کۆتاییهاتن بە محەسەرەی دەریایی و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی گشتگیر وەک داواکارییەکی لۆژیکی و سەرەتایی پێش هەر پرۆسەیەکی دیپلۆماسی ناوبرد.
لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئەتۆمی و هاوکاری لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، بقایی خستەڕوو کە ئێران پابەندبوونە پادمانییەکانی خۆی هەڵنەپەساردووە، بەڵام هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و رژێمی صهیونیستی دۆخی ئاسایی تێکداوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا پشکنینی وێستگەی بوشهر ئەنجام دراوە و پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی انرژی اتمی لە وین هەەیە. لە کۆتاییشدا، لە بارەی ناوچەکە و قەفقازەوە جەختی کردەوە کە تاران لەگەڵ کردنەوەی رێگاکانە، بەڵام هەر گۆڕانکارییەک لە سنوورە ناسراوەکان و بوونی هێزی بێگانە بە هێڵی سوور دەزانێت.