جام کوردی - لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ڕای گشتیی وڵاتەکەیەوە، کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێرانی لێ کەوتەوە؛ کاردانەوەیەک کە تێیدا ئاماژە بە بابەتێک کراوە کە لە سنوورەکانی ئەمریکاش تێپەڕیوە.
سەیید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «إکس» (تویتر) نووسیویەتی: «سەرۆکی ئەمریکا بە ڕوونی تێگەیشتووە کە زۆرینەی ڕههای خەڵکی ئەمریکا بە توندی لە ئیسرائیل بیزارن.»
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو: «خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ناوبراو هێشتا بە ئاشکرا هۆکاری ئەم بابەتەی بۆ نەدۆزراوەتەوە.»
عێراقچی هەروەها ڕایگەیاند: «ئاشکرایە کە هاووڵاتییانی ئەمریکی لەوە بە ستۆه هاتوون کە ئیسرائیل حکومەتەکانی ئەمریکا دەخەڵەتێنێت و بەرەو جەنگی بێپایانشان پاڵنەر دەکات. ئیتر بەرگەیان نەماوە و کاسەی صبران لێیان پڕ بووە. بەرگەی خەڵکی ناوچەکەشمان هەروەها.»